هەردو ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سوید كار لەسەر پاراستنی ژینگە دەكەن

دوێنێ هەریەكە لە‌ خاتو ( نیگار جاوید ئیبراهیم ) نوێنەری ژووری بازرگانی سوید بە هاوڕێیەتی دلاوەر سۆفی نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی پارێزگاری سلێمانیان کرد
سەردانەكەیان بە مە بەستی وتووێژ  لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە ژینگە بو، کە پێشتر لەلایەن هەردو ژووری ناوبراوەوە بە هاوکاری چەندین کۆمپانیای تایبەت مەند بە بواری ژینگە كاری بۆ کراوە 
هاوكات باس لەو پرۆژانە کرا کە خراونەتە بەرنامەوە بۆ شاری سلێمانی بەم نزیکانە ئەکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە . 
لە کۆتاییدا  باس لە چەند بەرنامەیەکی تریش کرا بۆ داهاتوو .،ئەمەو لە چاوپێکەوتنەکەدا هەردو ژوورە بازرگانیەکە سوپاسی خۆیان ئاراستەی بەڕێز پارێزگارکرد بۆ هاوکاری کردنیان