كۆریای باشور له رێگای كۆمپانیای (LG)ی وڵاته‌كه‌ی، ته‌له‌فزیۆنێكی تایبه‌ت به عێراق به ناوی ( ته‌له‌فزیۆنی بابل ) به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له خۆ ده‌گرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێواره‌ی رۆژی ( 23ی حوزیرانی 2013 )، له شاری هه‌ولێر رێوره‌سمێك بۆناساندنی ته‌له‌فزیۆنی (بابل) به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كۆمپانیای (LG) له‌عێراق و بریكاری كۆمپانیاكه له هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
(ئیدی جۆن) به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای(LG) بۆ ئه‌لكترۆنیات له عێراق به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: داهێنان و خستنه‌بازاڕی زنجیره‌یه‌ك له ئامێری ته‌له‌فزیۆنی بابل هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كییه له پلانه‌كانی كۆمپانیا بۆ درێژه‌دان به پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مێك كه توانای دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی چه‌مكی خۆشگوزه‌رانیی نێوماڵ و په‌ره‌پێدانی ئه‌زموونی بینه‌ری هه‌یه .
سه‌باره‌ت به گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی بابل، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای(LG) وتی: ته‌له‌فزیۆنه‌كه كه تایبه‌ت بۆ عێراق دروستكراوه، چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی و خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، كه پێشتر له ته‌له‌فزیۆنه‌ئاساییه‌كانی تردا نه‌بووه ، دیارترینیشیان تۆماركردنی پرۆگرام و دراماكان و گواستنه‌وی بۆ سه‌ر (CD)، هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه كه به‌بێ به‌كارهێنانی ئامێری دیكه به‌مانگی ده‌ستكرد ده‌به‌سترێته‌وه.