لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مان داوای له وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌كات په‌له بكات له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان كه له ڕێگه‌ی فۆرمی خۆراكه‌وه به‌شه‌ر هاوڵاتیانی عێراقدا دابه‌شده‌كرێت.
عه‌بد عه‌باس شیاع سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابوری له په‌رله‌مان له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئابوری‌دا ڕایگه‌یاند،سه‌رباری ئه‌وه‌ی فۆرمی خۆراكی هاوڵاتیان بڕی 5 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام پێكهاته‌كانی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان هیچ گۆڕانكاریه‌كی له‌ڕِوی چۆنێتی‌و جۆرایه‌تیه‌وه كاته‌وه به‌سه‌ر نه‌هاتوه.
عه‌بد عه‌باس شیاع داوای له وه‌زاره‌تی بازرگانی كرد ڕێوشوێنی پێویست بگرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به دابینكردنی به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان‌و، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تا ئێستاش دره‌نگ گه‌یشتن هه‌یه له به‌شه‌خۆراكی مانگانه به هاوڵاتیان.
شیاع جه‌ختیكرده‌وه وه‌زاره‌تی بازرگانی لیژنه‌ی ئابوری په‌رله‌مانی له زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به فۆرمی خۆراك ئاگادار نه‌كردۆته‌وه، بۆیه هه‌مو په‌رپرسیارێتیه‌كانی خسته ئه‌ستۆی ئه‌و وه‌زاره‌ته گه‌ر پابه‌ند نه‌بێت به‌و ئامانجانه‌ی كه‌بۆی دیاریكراوه له یاسادا.
كوتله‌ی مواتن له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ داوای له حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی بازرگانی كرد لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بكات كه به‌رپرسن له كه‌موكوڕیه‌كانی به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان‌و دانانی چاره‌سه‌ری پێویسته بۆ كێشه‌كانی فۆرمی خۆراك.