هەڵەیەك بە 100 هەزار دۆلار

كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكی رایگەیاند، هەر كەسێك هەڵەیەك لەبەرنامەی ویندۆز بدۆزێتەوە بڕی 100 هەزار دۆلار وەك خەڵات وەردەگرێت.
دوای ئەوەی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بەشێوەیەكی فەرمی شكست هێنانی بەرنامەی (ویندۆز 8) ی راگەیاند، ئەمجارە بەرنامەیەكی تری نوێی بەناوی (ویندۆز 8.1) یان (ویندۆزی شین) بەرهەمهێنا، رایگەیاند، ئەو بەرنامەیە (26/6) دەكەوێتە بەردەست و هەر كەسێك هەڵەیەكی تێدا بدۆزێتەوە، بڕی 100 هەزار دۆلار خەڵاتی دەكات.
هەروەها مایكرۆسۆفت باسیشی لەوەكردووە، هەر كەسێك هەڵە گەورەكان بدۆزێتەوە بڕی 100 هەزار دۆلارو بۆ هەر كەێك هەڵەی ئاسایشی بدۆزێتەوە بڕی 50 هەزار دۆلارو بۆ هەڵەی بچووكیش بڕی 11 هەزار دۆلار وەك خەڵات داندراوە.