له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا یه‌كه‌م كه‌ناڵی تایبه‌تمه‌ندی بواری ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه.
نێت تیڤی ده‌بێته یه‌كه‌مین ئه‌زموونی میدیای بینراوی كوردی كه گرنگی به‌بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ده‌دات.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا بینه‌ری كوردی به‌رده‌وام ئاگاداری نوێترین هه‌واڵ‌و گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كه ده‌بێت.
بۆردی بەڕێوەبەری نێت تی.ڤی بە ئاژانسی پەیامنێریان راگەیاندوە: سیاسه‌تی كه‌ناڵه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستیه‌كانی ئابووری كوردستان و دونیا و جیهانی كار بنیادنراوه. هه‌موو زانیاری و ئاماره‌كان له‌سه‌ر یه‌ك شاشه، له‌ڕێگه‌ی نێت تیڤی یه‌وه ده‌روازه‌ی پردی بازرگانی نێوان كوردستان و وڵاتانی دنیا فراوانتر ده‌كات.
ئەم کەناڵە ئابووریە، هەموو هەواڵەکانی پێوەندیدار بە کاورباری ئابووری و بازرگانیی لە خۆ دەگرێت و بەر دەوام لە ٢٤ سەعاتی شەو و رۆژدا نرخی دراوەکان و کانزا بایەخدارەکان لە سەر شاشە پێشانی بینەرانی دەدات.