رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشدارییداوە لە تێكچوونی رەوشی خۆراك لەعێراقدا، روونیكردووەتەوە، دۆخی خۆراكی عێراق پەیوەستە بە چەند بوارێكی ترەوە، كە ئەوانیش لەمەترسیدان.
نەتەوەیەكگرتووەكان پێیوایە، خراپی دۆخی ئاودێریی و ژینگەی عێراق لەپاڵ بەبیابانبووندا بەردەوامی هەیە، ئەوەش وایكردووە كاریگەری لەسەر خراپی دۆخی خۆراك هەبێت.
رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا عێراق بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی خۆراك لە بازاڕەكاندا پەنا بۆ هاوردەكردن دەبات، لەكاتێكدا كە (6) ملیۆن عێراقی بێبەشن لە بەدەستهێنانی خۆراكی پێویست.