12 ملیۆن ملیۆنێر لە جیهاندا هه‌یه‌

پێده‌چێت سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووری كه‌ له‌ ئێستادا باڵی به‌سه‌ر جیهاندا كێشاوه‌، به‌ڵام خاوه‌نی مه‌لاینه‌كان رۆژ به‌ رۆژ له‌ زیادبووندا بن.
توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان ئاشكرای كردووه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ بڕی سامانه‌كانیان ده‌گاته‌ سه‌روو یه‌ك ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی 9.2% زیادی كردووه‌ و ژماره‌ی ملیۆنێره‌كانی جیهانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 12 ملیۆن كه‌س، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه‌شی بۆ گه‌شه‌كردنی نرخه‌كان له‌ بازاڕه‌كان و پشكه‌كاندا گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاشكرایشی ده‌كات كه‌ دامه‌زراوه‌ی‌ (ئار بی سی) بۆ كارگێڕی سامانه‌كان و دامه‌زراوه‌ی (كاپگیمنی) بۆ خزمه‌تگوزاری دارایی له‌ ریزی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ن كه‌ زیاد له‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار پشكیان هه‌یه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌مریكای باكوور وه‌ك گه‌وره‌ترین لانه‌ی ملیۆنه‌ره‌كان دیاریكراوه‌ كه‌ تێیدا ژماره‌یان ده‌گاته‌ 3،7 ملیۆن ملیۆنه‌ر. به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌كات كه‌ ناوچه‌ی‌ ئاسیا-پاسیفیك ئه‌و نازناوه‌ به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2011دا به‌ناوییه‌وه‌ بوو.
له‌ درێژه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌شێك له‌و گه‌شه‌كردنه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ باكوور ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ نرخی بازاڕی پشكه‌كاندا. له‌كاتێكدا وه‌به‌رهێنه‌كانی ئه‌مریكای‌ باكوور 37%ی‌ موڵكه‌كانیان له‌ كڕینی پشكدا به‌كاردێنن.
سامانی سه‌رمایه‌داره‌كان له‌م ساڵدا زیادبوونێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، به‌ڕێژه‌ی 10% و بڕه‌كه‌شی گه‌یشتوه‌ته‌ 47،2 تریلیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ له‌ گه‌رمه‌ی قه‌یرانی ئابووریدا بوو له‌ساڵی 2007دا كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته‌ 40،7 ترلیۆن دۆلار.