ئەمریكا پێگەی یەكەمی لە ئابوری جیهاندا هەیە

بەگوێرەی راپۆرتێكی نێودەوڵەتی كە كۆمپانیای (ئۆبنهایمەر) بۆ ئیدارەكردنی بنەماكان بڵاویكردووەتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێگەی یەكەمی لەنێو ئابوری جیهانیدا هەیە.
راپۆرتەكە روونیكردووەتەوە، چین خاوەنی دووەم ئابوری جیهانییە، پاشان هەریەك لە ژاپۆن، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەرازیل، بەریتانیا، ئیتالیا، روسیا، توركیا، سعودیە، ئیمارات، ئێران‌و نەیجیریا بەپێی ریزبەندی ناویان هاتووە.
راپۆرتەكەی كۆمپانیای (ئۆبنهایمەر) ناوی چل وڵاتی جیهانی بەگوێرەی ئاستی ئابوری ریزكردووە، كە ئەمریكا لەسەرەتای ناوەكاندایە.