نوسەرێكی عەرەب لەوتارێكدا كە بۆ سایتی (میدڵ ئێست ئۆنلاین)ی نوسیوە، تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، هەرێمی كوردستان بەبوونی 45 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەك، بووە بە خاوەنی نەوتی خۆی و سەربەخۆیانە مامەڵە دەكات.
نیكۆلا ناسر روونیكردووەتەوە، هەرێمی كوردستان لەئێستادا كار دەكات بۆ ئەوەی لە ساڵی 2015دا رۆژانە ملیۆنێك بەرمیل نەوت هەناردە بكات، لەگەڵ چەندین كۆمپانیای ناسراودا گرێبەستی كردووە.
باسی ئەوەشیكردووە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیەوێت یاسای سندوقی داهاتە نەوتییەكان دەربكات و پرۆژەیاساكەی ناردووەتە پەرلەمانی كوردستان، لەكاتێكدا كە بەغدا ئەو یاسایەی نییە.
نوسەرە عەرەبەكە سەردانەكەی ئەمدواییانەی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بەبەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و سەربەخۆیی نەوت لەقەڵەمداوە.