مژدەیەک بۆ ئەو خوێندکارە کچانەی هاوسەرگیریان کردووە

بەپێی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگە بەو خوێندکارە کچانە دەدرێت  کە هاوسەرگیریان کردووە تا لەخوێندنگاکانی ڕۆژدا درێژە بەخوێندنیان بدەن .
مامۆستا نەجمەدین عەلی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی،رایگەیاند: لەپەیوەندییەکی زارەکی وەزیری پەروەردە لەوە ئاگادارکراینەوە کە لەمەودوا، ئەو خوێندکارە کچانەی کە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ساڵانی پێشوو نەیاندەتوانی لەخوێنگاکانی ڕۆژدا درێژە بەخوێندن بدەن، بەڵام ئێستا بۆیان هەیە لەرۆژدا دەوامی ئاسایی خۆیان بکەن “.
بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئەوەشی باسکرد : هێشتا ئەو بڕیارە زارەکیە و بەشێوەی فەرمانی نووسراو بۆمان نەنێردراوە، بەپێی بڕیارەکە ئەو خوێندکارەی لەخوێندنگا ئامادەییەکاندا، ئەگەر ( دوو ) ساڵ لە پۆلێکدا بمێنێتەوە، دوای ئەوە دەبێت بچێتە خوێندنی ئێواران دەوام بکات .
سەرچاوە : snn