وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكردوە، ولاتی هندستان گەورەترین كریاری نەوتی عێراقە، هاوكات وادەی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاند.
هۆشیار زێباری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ هاوتا هندییەكەی باسی لەوەكرد، پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لەبەرەو پێشچووندایە، وتیشی ئەم سەردانەی سەلمان خورشیدی وەزیری ولاتی هندستان بۆ چەندین تەوەری گرنك بووە بۆ عێراق و داهاتووی هەردوو وڵات.
زێباری راشیگەیاند، لە ئێستادا ولاتی هندستان گەورەترین كریاری نەوتی عێراقە.
لای خۆشیەوە خورشید، داوتننامەیەكی پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردوە تا سەردانی نیودەلهی بكات، مالكیش رایگەیاندوە دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز دەچێتە وڵاتی هندستان.
جێی ئاماژەیە، ئەم سەردانەی گەورە بەرپرسانی هندستان لەكاتێكدایە، لە دوای ساڵانی هەشتاكانەوە، هیچ وەفدێكی رەسمی ئەو وڵاتە نەهاتۆتە عێراق.