له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕوسیا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی كۆبۆوه‌و بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
له‌هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئا‌ڤێستا كورددا هاتووه، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی لهكۆڕبهندی نێوده‌وڵه‌تی ئابوری (سان پیترۆسبورگ)ی ڕوسی، له‌گه‌ڵ (ئه‌لیكسی میلله‌ر) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای (گازپرۆم)ی ڕوسیدا كۆبووه‌وه‌و وێڕای پێشوازیكردن لهههوڵو پرۆژه‌كانی گازپرۆم له‌هه‌رێمی كوردستاندا، سهرۆكو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گازپرۆمی بانگهێشتی هه‌رێمی كوردستان كرد.
لای خۆیه‌وه (ئه‌لیكسی میلله‌ر) سه‌رۆكی كۆمپانیای گازپرۆم وێڕای قبوڵكردنی بانگهێشته‌كه، جه‌ختی كرده‌وه له‌به‌رده‌وامبوون له‌كارو پرۆژه‌و گرێبه‌سته‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر له‌میانی كۆربه‌نده‌كه‌دا، (سێرگێ لاڤرۆڤ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و كار‌و پرۆژانه دووپاتكرده‌وه، كه كۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا جێبه‌جێیده‌كات، هاوكات به‌كارو پرۆژه‌ی گرنگ وه‌سفیكرد.