كرێكاران كۆنفرانس ده‌به‌ستن

سه‌رۆكی یه‌كێتی‌ سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان ئاشكرایكرد، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی پرۆژه‌یاسای كاریان ئاراسته‌ ده‌كات، به‌به‌شداری چه‌ندین لایه‌نه‌ كۆنفڕانس ده‌به‌ستن.
(یاسین عه‌زیز) سه‌رۆكی یه‌كێتی‌ سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پرۆژه‌ یاسایه‌كی كاریان به‌ده‌ستده‌گات، كه‌ چه‌ندین دانیشتنیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ كردووه‌، له‌مانگی داهاتووشدا به‌به‌شداری په‌رله‌مان‌و پسپۆڕانی بواری كارو وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌ندیكاكانی كرێكاران كۆنفڕانس ده‌به‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای كاره‌وه‌ بكه‌ن.
له‌مساڵدا (13) كرێكار له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌، هه‌شت كرێكار له‌سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێرو دوو كرێكاریش له‌پارێزگای‌ دهۆك له‌شوێنی‌ كاركردندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.