ڕوسیا به‌پێی گرێبه‌ستێكی درێژخایه‌ن، به‌به‌های (60) ملیار دۆلار نه‌وت به‌وڵاتی چین ده‌فرۆشێت.
تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن) بڵاویكرده‌وه، (ڤلادیمێر پۆتین) سه‌رۆكی ڕوسیا له‌په‌راوێژی به‌شداریكردنی له‌مونته‌دای (پترۆسبۆرگ)ی نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌گه‌ڵ (جان گا‌و لی) جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی چیندا كۆبووه‌وه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌مدواییه‌دا گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی درێژخایه‌نی نه‌وتی له‌گه‌ڵ چیندا واژۆكردووه، كه به‌پێی گرێبه‌سته‌كه، ڕوسیا به به‌های (60) ملیار دۆلار نه‌وت به‌چین ده‌فرۆشێت.
(ڤلادیمێر پۆتین) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرێبه‌ستی نێوان ڕوسیا‌و چین به‌گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی نه‌وتی داده‌نرێت له‌جیهاندا، هیواشیخواست وه‌به‌رهێنانی چین له‌ڕوسیادا به‌ره‌و پێش بچێت، كه به‌پێی ئاماره‌كانی ڕوسیا، له‌ساڵی (2012)دا ئاستی وه‌به‌رهێنانی چین له‌ڕوسیادا (654) ملیۆن دۆلاربووه.