” بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی، پێویستە بانكەكان نرخی‌ دۆلار كه‌مبكه‌نه‌وه‌ “

لیژنه‌ی‌ ئابوری‌‌و وه‌به‌رهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، داوای‌ له‌بانكه‌ ئه‌هلی‌‌و حكومییه‌كان ده‌كات، دۆلار به‌كه‌متر له‌نرخی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق به‌هاوڵاتیان بفرۆشن.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌خباریه‌، له‌زاری‌ (مه‌حما خه‌لیل) بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ ئابوری‌‌و وه‌به‌رهێنان، له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بانكه‌ ئه‌هلی‌‌و حكومییه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌كڕین‌و فرۆشتنی‌ دراو‌و گه‌یاندنی‌ به‌هاوڵاتیان له‌ده‌ره‌وه‌‌و ناوخۆی‌ وڵات.
مه‌حما خه‌لیل داوای‌ له‌سه‌رجه‌م بانكه‌ ئه‌هلی‌‌و حكومییه‌كان كرد، دۆلار به‌كه‌متر له‌نرخی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ به‌هاوڵاتیان بفرۆشن، له‌پێناو به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌ها‌و نرخی‌ دینار له‌به‌رامبه‌ر دۆلاردا.