نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، له دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ وه‌زیر و بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و راوێژكارانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی بانك و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، كۆ بووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی و ئابووری راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی كێشه و گرفته‌كان و پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌پێناو باشتركردنی كاره‌كان و خزمه‌تی زیاتردا خسته ڕوو، روونیشی كرده‌وه كه له زۆر بواردا ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بۆ ئاسته‌كانی خواره‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت له پارێزگا و شاره‌كان دابه‌زاندووه و ئه‌نجامی ئه‌رێنیی ئه‌م هه‌نگاوه‌یان له‌سه‌ر كارابوونی باشتری كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و خزمه‌تی باشتر و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین، به‌دی كردووه.
پاشان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بڕیاریان داوه سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له كێشه و كه‌موكوڕییه‌كانیان بكۆڵنه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان بده‌ن، له‌به‌ر گرنگیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، یه‌كه‌مین سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كانیان به سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ست پێكردووه، روونیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی هه‌ره گرنگی حكوومه‌ته و له هه‌ر ووڵاتێكدا كاره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته به رێك وپێكی ئه‌نجام دران، واته ئه‌و وڵاته پێشكه‌وتووه.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه سیسته‌می كارگێڕیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بنه‌ما كۆنه ده‌ڕوات كه زیاتر له دوو ده‌یه به‌ر له ئێستا دامه‌زراوه، بۆیه ده‌بێ چاكسازی تێدا بكرێت و به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌بێ (داهاتی زیاتر و خه‌رجیی كه‌متر) بكاته دروشمی خۆی و زۆر به رێك وپێكی كار بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه بكات، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ به سیسته‌می كاركردن و كارگێڕیی خۆیدا بچێته‌وه و له توانای شاره‌زا و پسپۆڕانی ناوخۆیی و بیانی سوود وه‌ربگرێت، له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه وه‌كو تیم كار بكه‌ن و به تایبه‌تی له بواره‌كانی ڕێنمایی دارایی، هێنانه‌دیی دادپه‌روه‌ری له ده‌رماڵه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتدا، كاری جددی بكات.
سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستخۆشی له كاره‌كانی وه‌زاره‌ت كرد و داكۆكی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی 2014 بكرێت و بۆ ئاماده‌كردنی بودجه‌یه‌كی باشتر، سوود له كه‌موكوڕییه‌كانی بودجه‌ی ئه‌مساڵ وه‌ربگیرێت.
لای خۆیه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران تیشكی سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وێڕای هه‌بوونی گرفت و كێشه‌ی سیاسیش، ده‌بێ په‌یوه‌ندیی باش و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدرال له به‌غدا هه‌بێت و سیاسه‌تێكی دارایی تۆكمه دابڕ‌ێژین، هه‌روه‌ها سیسته‌می بانك و كارگێڕیی بانكه‌كان و ژمێركاری و داهاته‌كان باشتر و رێك وپێكتر بكرێت، هه‌موو پشتگیری و هاوكارییه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دووپات كرده‌وه.
دوای ئه‌وه به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رپرسانی داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت، كۆمه‌ڵێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ی ده‌بنه ئاسته‌نگی به‌رده‌م كاره‌كانیان ده‌ستنیشان كرد و چه‌ندین دید و بۆچوون و پێشنیاریان بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه و رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می دارایی و ئابووری پێشكه‌ش كرد.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به گرنگیی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و رایگه‌یاند كه بیرۆكه‌یه‌كی ووردیان له‌سه‌ر سروشتی كێشه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان وه‌رگرت و دڵنیای كردنه‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازیكردن له سیسته‌می دارایی و ئابووری و گه‌یاندنی به ئاستی پێویستی پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان.