له‌میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی كۆنفرانسێك له‌شاری هه‌ولێر كونسوڵی گشتی میسر له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی كه‌متر له سێ ساڵ ئاستی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و میسر ده‌گاته دوو ملیار دۆلار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان وه‌ك وڵاتی میسر به‌نیازن چه‌ند كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه.
سلێمان عوسمان كونسوڵی گشتی وڵاتی میسری عه‌ره‌بی له‌هه‌رێمی كوردستان به PUKmediaی راگه‌یاندوە: دوای كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی میسر له‌هه‌ولێر له كۆتایی ساڵی 2010و كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی بازرگانی له 2012، په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌رێم و میسر نه‌ده‌گه‌یشته 70-80 هه‌زار دۆلار، ئه‌ویش بازرگانیه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بوو، به‌ڵام له‌كاتی ئێستا ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا ده‌گاته یه‌ك ملیار و 300 ملیۆن دۆلار .
كونسولی گشتی وڵاتی میسری عه‌ره‌بی له هه‌رێمی كوردستان وتیشی: په‌یوه‌نده بازرگانیهكانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له پێشكه‌وتندایه، بۆیه ئێمه گه‌شبینین كه ئاستی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نینه دوو ملیار دۆلار، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیاری كردنه‌وه‌ی چه‌ندین كارگه‌ی پیشه‌سازیمان كردوه، ته‌نها وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته‌كان ماوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بوونی كۆمپانیای (كه‌ته‌ر پیله‌ر) میسری له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق بۆ دابینكردنی ئامێره‌كانی وه‌ك (مولیده‌و شۆفڵ و حه‌فاره‌و عادیله) ، نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانیهكانمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان .
ئه‌و وتانه‌ی كونسوڵی گشتی میسر له هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی كۆنفرانسێك بوو له نێوان كۆمپانیای (كه‌ته‌ر پیله‌ر) میسری و داموو ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مڕۆ 19-6 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌به‌ست له‌و كۆنفرانسه‌ش ناساندنی كۆمپانیا میسرییه‌كه بوو بهداموو ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌و ئامانجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان سود له ئامێری ئه‌و كۆمپانیایه وه‌ربگرێت.
كۆمپانیای (كه‌ته‌ر پیله‌ر) كۆمپانیایه‌كی میسریه، له‌ساڵی 1999 هاتوه‌ته عیراق و له 2006ه‌وه نوسینگه‌ی له هه‌ولێر كردوه‌ته‌وه، ئامێره‌كانی وه‌ك مولیده و شۆفڵ و حه‌فاره و عادیلهو چه‌ند ئامێرێكی تر دابینده‌كه‌ن، جگه له‌عیراق له‌چه‌ندین وڵات نوسینگه‌ی هه‌یه‌و ئامێره‌كانیش له‌ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروستده‌كرێ.