كۆمپانیای “تووتاڵ”ی فه‌ڕه‌نسی، سه‌دا (80)ی پشكی گه‌ڕان به دوای نه‌وت له ناوچه‌ی بارانان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت، ئه‌وه‌ش له هه‌نگاوێكدا بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كۆمپانیاكه له هه‌رێم.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی روه‌یته‌رز، وته‌بێژی كۆمپانیاكه ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یران) رایگه‌یاند :”حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها خاوه‌ن سه‌دا (29)ی پرۆژه‌كه ده‌بێت”.
له به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمپانیاكه‌ش كه به ئیم‌یل بۆ روه‌یته‌رز نێردراوه، هاتووه :” ئه‌و به‌شداریكردن‌و كڕینی پشكه تاوتوێكراوه، ئه‌و كاته‌ی كۆمپانیاكه له ساڵی 2012 چووه هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی كاركردن له بواری گه‌ڕان به دوای نه‌وتدا”
له هاوینی ساڵی پاردا، كۆمپانیای تووتاڵ له ناوچه‌یه‌كی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا پشكی سه‌دا (35)ی كڕی، كه به پێی هه‌واڵه‌كه مه‌رجه‌كانی هه‌رێم بۆ ئیكزاكردنی گرێبه‌ستی نه‌وتی، كارئاسانی زیاتریان تێدایه له چاو گرێبه‌سته‌كانی خوارووی عیراق.
ئه‌وكاته هه‌نگاوه‌كه‌ی توتاڵ به نیگهرانییو توڕه‌بوونێكی زۆره‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه ته‌ماشاكرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه هۆشدرایدایه تووتاڵ كه پشكی له كێڵگه‌ی حلفایهی نه‌وتیدا هه‌یه له پارێزگای میسان له خوارووی عیراق، كه ناچاری ده‌كات پشكه‌كه‌ی بفرۆشێت، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی له گه‌ڵ هه‌رێمدا، هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه.