له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابورییه‌ی له‌لایه‌ن ئهمریكاو وڵاتانی ئه‌وروپاوه خراوه‌ته سه‌ر ئێران، ڕێژه‌ی گه‌شتیارانی ئێران بۆ عێراق كه‌مبووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (شه‌فه‌ق نیوز) بڵاویكرده‌وه، گه‌شتیارانی ئایینی ئێران بۆ شاری نه‌جه‌ف كه مه‌ڵبه‌ندی شیعه‌كانه له‌جیهاندا كه‌میكردووه، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئابورییه‌ی له‌لایه‌ن ئهمریكاو وڵاتانی ئه‌وروپاوه خراوه‌ته سه‌ر ئێران، چونكه تاران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نابێت.
(زوهێر محه‌مه‌د) سه‌رۆكی ژووری بازرگانی نه‌جه‌ف باسی له‌وه‌كرد، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گه‌شتیارانی ئایینی ئێرانه‌وه بۆ نه‌جه‌ف له(50%) داهاتی ئوتێله‌كان كه‌میكردووه.