ژماره‌ی بانكی كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی عه‌ره‌ب له‌ئه‌مریكا ڕاده‌گیرێت‌و چاودێرانیش پێیانوایه هۆكاری دینی له‌پشت ڕاگرتنی ئه‌و ژماره باكیانه‌وه هه‌یه.
سایتی عه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی عه‌ره‌ب له‌ویلایه‌تی میتشیگان ژماره‌ی بانكیه‌كانیان ڕاده‌گیرێت به‌بێ بونی هیچ هۆكارێكی ئاشكرا، چاودێرانیش هۆكاری دینی له‌پشت ئه‌و كاره‌وه ده‌بینن.
ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتیش بڵاویكرده‌وه، دوای سكاڵاكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه به‌دواداچون بۆ كه‌یسه‌كه كراوه‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌برێته به‌رده‌م دادگا.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه دژایه‌تی موسوڵمانانی جیهان ده‌كرێت‌و ئه‌مریكاش بێبه‌ش نییه له‌و دژایه‌تیكردنه.