زیاتر له‌ (37) تۆن زێڕ هاورده‌ی‌ هه‌رێم كراوه‌

به‌گوێره‌ی‌ ئامارێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كۆنترۆڵی‌ جۆریی‌ خشڵ له‌هه‌رێم، ته‌نها له‌ماوه‌ی‌ پێنج مانگی‌ ڕابردوودا له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ هه‌ولێرو سلێمانییه‌وه‌، زیاتر له‌ (37) تۆن زێڕ هاورده‌ی‌ هه‌رێم كراوه‌، كه‌ زۆرترینی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانییه‌وه‌ بووه‌.
(به‌كر عه‌زیز به‌كر) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆنترۆڵی‌ جۆریی‌ خشڵ له‌هه‌رێم به‌ NNAڕاگه‌یاندوە، له‌پێنج مانگی‌ ڕابردوودا (37) هه‌زارو (386) كیلۆ زێڕ هاورده‌ی‌ هه‌رێم كراوه‌، كه‌ (19) هه‌زارو (418) كیلۆیان له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌، (17) هه‌زارو (968) كیلۆشیان له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر هاورده‌كراون.
به‌كر عه‌زیز به‌كر وتیشی‌:”ئه‌و زێڕه‌ی‌ كه‌ چووه‌ته‌ ناو پارێزگای‌ دهۆك (746) كیلۆ بووه‌”.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆنترۆڵی‌ جۆریی‌ خشڵ له‌هه‌رێم باسی‌ له‌وه‌شكرد، ئه‌و زێره‌ی‌ چووه‌ته‌ ناو دهۆكه‌وه‌، له‌پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێم‌و شاری‌ موسڵه‌وه‌ داخڵی‌ ئه‌و شاره‌ بووه‌.