به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی هاریكاریی ئابوری‌و گه‌شه‌پێدانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌ساڵی ئاینده‌دا نرخی خۆراك له‌جیهاندا به‌ڕێژه‌ی (40%) به‌رزببێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زۆربوونی خواستی بهكاربهرو كه‌مبوونی ڕێژه‌ی به‌رهه‌م.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه، ساڵانی (2003 تا 2012) ڕێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك له‌جیهاندا (2.1%) بووه، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه له‌ساڵی (2013)دا دابه‌زیوه بۆ (1.5%) ئه‌وه‌ش وایكردووه، نرخی خۆراك به‌رزببێته‌وه، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2014 دا (40%) له‌نرخی ئێستا زیاد بكات.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، تا دێت ڕێژه‌ی خواست‌و ژماره‌ی به‌كاربه‌رانی خۆراك له‌جیهاندا زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌كۆماری چین، كه زۆرترین ژماره‌ی به‌كاربه‌ری هه‌یه لهجیهانداو تا دێت ڕێژه‌ی خواست له‌سه‌ر خۆراك له‌و وڵاته له‌زیادبووندایه‌و توانای به‌رهه‌مهێنانی خۆراكیش ڕوو له‌دابه‌زینه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، سنورداكردنی فراوانیی زه‌وییه كشتوكاڵییهكانو زیادبوونی مهرجو ته‌گه‌ره‌دانان له‌به‌رده‌م بهرههمهێنانو تێكچوونی ژینگه‌و گرانبوونی تێچوونی به‌رهه‌مهێنان، له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراكن له‌جیهاندا،.
ڕێكخراوه‌كه داوایكردووه، به‌زووترین كات چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و پرسه دابنرێت، ئه‌گه‌ر نا مرۆڤایه‌تی ڕووبه‌ڕوی كاره‌ساتێكی پڕ لهمهترسیو كوشنده ده‌بێته‌وه، كه ئه‌ویش برسێتییه.