كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی زیاتر له‌پێنج هه‌زار ئۆتۆمبیل له‌بازاڕه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كشێنێته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌ئامێری وه‌ستاندن‌و به‌رێوه‌بردن گه‌ڕانده‌وه. .
ماڵپه‌ری (ئۆتۆ بلوگ)، له‌سه‌ر زاری كۆمپانیای پیشه‌سازی “هۆندای” ژاپۆنی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ” به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌كانی وه‌ستانی ئه‌و ئۆتۆمبیله له‌ده‌ره‌وه‌ی ستاندارد دروست كراون”.
كۆمپانیاكە ئەوەشی خستۆتەڕو:” ئه‌و ئامێرە به‌هۆی نزمی كواڵێتیهوه له‌ئاینده توانای راگرتنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی نابێت‌و خاوه‌نه‌كه‌ی تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كات”.
ژماره‌ی ئۆتۆمبیله كێشراوه‌كانی هۆندای له‌بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته پێنج هه‌زارو دوو سه‌دو سی‌و نۆ ئۆتۆمبیلی جۆری رۆد ستر ئێس 2000 كه له ساڵی 2006 و 2007 دروستكرابوون.
جگه له‌و جۆره ئه‌و كۆمپانیا ژاپۆنییه به‌نیازە نزیكه‌ی 13 هه‌زار ئۆتۆمبیلی جۆری ACURA RSX له‌هه‌مان بازاڕ بكشێنێته‌وه، كه‌ئه‌وان هه‌مان كێشه‌ی ئامێری راگرتنیان هه‌یه.
هۆندای له‌میانه‌ی راپۆرتێكیدا روونیشیكردۆته‌وه، كه تاكو ئێستا هیچ رووداوێك به‌هۆی ئه‌و كێشه‌وه رووینه‌داوه، به‌ڵام راكێشانی ئۆتۆمبێله‌كان بۆ پرۆسه‌ی خۆپارێزی زیاتری كۆمپانیاكهیانه له‌م ساڵه‌دا.