ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو 15ی ئه‌م مانگه، پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بازیان بكرێته‌وه‌و رۆژانه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین بپاڵێوێت، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ست به‌كار نه‌بووه‌و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانیش هۆكاره‌كه‌ی روون ده‌كاته‌وه.
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی به‌خه‌ندانی راگه‌یاندوە: هۆكاری دواكه‌وتنی كردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بازیان ته‌كنیكییه و سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی ناو پاڵاوگه‌كه ته‌واو بووه.
بڕیاربوو پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بازیانی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی (15-6-2013) بكه‌وێته گه‌ڕو رۆژانه یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین له جۆری محه‌سه‌ن به‌رهه‌م بهێنێت و ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ش به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شبكرێت و 300 هه‌زار لیتری به‌ر پارێزگای سلێمانی بكه‌وێت.
قایمقامی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو له ئێستادا نییه بۆ كه‌وتنه‌گه‌ڕی ئه‌و پاڵاوگه‌یه، به‌ڵام له‌م نزیكانه‌دا ده‌كه‌وێته‌گه‌ڕ و به‌رهه‌می به‌نزین ده‌داته پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاوات محه‌مه‌د جه‌ختیشیكرده‌وه: پاڵاوگه‌كه كاری خۆیده‌كات، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وان چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزینن، ئه‌م به‌شه‌شی به‌هۆكاری ته‌كنیكی ته‌واو نه‌بووه.
ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه نرخی به‌نزین به‌جۆرێك به‌رزبووه‌ته‌وه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌جۆرێك له ئێستادا نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین محه‌سه‌ن 1050 دیناره، یه‌ك لیتر جۆری نۆرماڵ به 1000 دیناره، یه‌ك لیتر جۆری بێجی له به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان به 925 بۆ 950 دیناره.