به‌مه‌به‌ستی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ و سوود گه‌یاندن به جوتیارانی خۆماڵی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم، هێنانی به‌شێك له‌و به‌روبومانه له ده‌ره‌وه دێن قه‌ده‌غه ده‌كات.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاندوە: له پێناو پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی، ساڵانه كاتێك به‌رهه‌می ناوخۆ پێده‌گات و پێداویستی ناو بازاڕ پڕده‌كاته‌وه، میوه‌و سه‌وزه‌ی هاورده قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به یاسای پاراستن و پێشكخستنی به‌رهه‌می خۆماڵی ژماره چواری ساڵی 2008.
وتیشی: “بۆ ئه‌مساڵ ده‌ست به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه كراوه و له ناوه‌راستی مانگی چواره‌وه خیار و كوله‌كه و په‌تاته و پیاز، له مانگی پێنج و ته‌ماته و شوتی و بیبه‌ر و بامیه و لۆبیا و فاسولیا و هه‌نجیر و ترۆزی له مانگی شه‌ش قه‌ده‌غه‌كراوه، هه‌روه‌ها له مانگی حه‌وتدا باینجان و كاڵه‌ك و له مانگی هه‌شت-دا، سێ‌و و هه‌نار و قۆخ و سلق و تور و ته‌ره‌تیزه و كه‌ره‌وز و پیازی ته‌ڕ له مانگی 10 و خاس و قه‌رنه‌بیت و له‌هانه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌وان له‌و هه‌نگاوه‌دا نامانه‌وێ نرخه‌كان له بازاڕ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌روبومی هاورده به‌رز بكه‌نه‌وه، هه‌ركاتێك بزانن ئیحتیكار هه‌یه و نرخه‌نكان به‌رز ده‌بنه‌وه، ئه‌و كاته رێگا ده‌ده‌ن به هاتنی به‌رووبوومی ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه ئه‌ویش به رێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، تاكو یه‌كسانیه‌ك دروستبێت، چونكه نابێ له‌و به‌رنامه‌یه جوتیار قازانجه‌كه هاوڵاتی زیانی پێ بگات، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ هه‌ندێك هاوڵاتی ته‌حه‌مول بكات و جوتیاریش قازانج بكات، تاكو به‌رده‌وامبێت له سه‌ر كاری پیشه‌ی جوتیاری و زیاد بوونی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ.
به‌هۆی ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی به‌شێكی گونده‌كان و زیادبوونی پێداویستی ناوخۆ بۆ سه‌وزه‌و میوه، له‌كاتی ئێستا به‌شێكی زۆر له‌و به‌رهه‌مانه له‌ده‌ره‌وه دابینده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێم پشتگوێ بخرێت و جوتیاران توشی زیان بنه‌وه، بۆیه له ساڵی 2008 په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره چواری پاراستن و پێشكخستنی به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌كرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ساڵانه له‌كاتی به‌رهه‌می خۆماڵی هێنانی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.