کۆمپانیا کوەیتییەكان ئابڵوقە دەخەنە سەر شتومەکی ئێرانی

بەهۆی پشتگیریی ئێران لە رژێمی ئەسەد، مارکێتە گەورەکانی کوەیت ئابڵوقەیان خستە سەر كەرەستەی خۆراکی ئێرانی.
میدیاکانی کوەیت باس لە ئابڵوقەی ئێران دەکەن بەهۆی لایەنگریی ئەو وڵاتە لە رژێمی بەشار ئەسەد.
حەوت کۆمپانیای كوەیتی بۆ فرۆشتنی خۆراک لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند “هەنگاوی دواییان دەرکردن و بەتاڵکردنی پسووڵەی مانەوەی ئەو ئێرانییانە دەبێت کە لەو وڵاتەدا کار دەکەن”.
نزیکەی 50 هەزار هاوڵاتی ئێرانی لە کوەیت کاردەکەن و زۆربەیان وەک کرێکار کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.
سەرەتا کۆمپانیای بەیان دەستیکردووە بەو ئابڵوقەیە و دواتریش کۆمپانیاکانی رەقە، خەیتان،عارزییە، سەباح ناسر و هەدیە ئەو بڕیارەیان جێبەجێکردووە.
زۆربەی ئەو كەرەستانەی کە لە ئێرانەوە دەڕوات بۆ کوەیت كەرەستەی خۆراکی دەریاییە و ئەو کۆمپانیایانەی ئابڵوقەیان خستۆتە سەر کاڵای ئێرانی بەشێکی زۆری بازاڕی كەرەستەی خۆراکیی کوەیتیان بەدەستەوەیە.