بریكارێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت دوای جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی به‌روبوومی دانه‌وێڵه، له سێ ساڵی داهاتوو عێراق ده‌بێته وڵاتێكی هه‌نارده‌كاری گه‌نم .
غازی رازی بریكاری كارگێڕی و ئیداری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق به ناوه‌ندی ههواڵَی توری میدیای عێراقی راگه‌یاندوە، پلانی گه‌شه‌پێدانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له دوای ساڵی 2003 و قه‌رزی كشتوكاڵی بۆته هۆی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی وتیشی‌ی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی سێ ملیۆن دۆنم زه‌وی تایبه‌ت به به‌رووبومی گه‌نم كه وه‌زاره‌تی جێبه‌جێده‌كات وا ده‌كات عێراق بتوانێت ساڵانه سێ ملیۆن تۆن به‌رهه‌می گه‌نمی هه‌بێت و دوای به‌كارهێنانی ته‌واوی زه‌وی كشتوكاڵی پارێزگاكانیش به‌رهه‌می گه‌نمی عێراق له سێ ساڵی داهاتوو ده‌گاته 6 ملیۆن تۆن له سالێكدا؛ ئه‌مه‌ش واده‌كات عێراق ساڵانه یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نم هه‌نارده بكات چونكه پێداویستی عێراق له گه‌نم ساڵانه 4 ملیۆن و 500 هه‌زار تۆنه .