كوه‌یت نه‌وتی خاو كۆدەكاتەوە

كۆمپانیای نه‌وتی كوه‌یت رایگه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندی كۆتاییان وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سێ كه‌مكردنه‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نن بۆ دروستكردنی سێ بنكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌ كوه‌یتی پایته‌خت . 
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ رۆژنامه‌ كوه‌یتییه‌كانی راگه‌یاندوە، كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌خرێته‌ڕوو. 
كۆمپانیای نه‌وتی كوه‌یت له‌باره‌ی قه‌باره‌ و چۆنییه‌تی دروستكردنی ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتیی له‌ باكووری پایته‌خت جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یه‌ك به‌ڵێنده‌ر ده‌توانێت هه‌رسێ ناوه‌نده‌كان دروست بكات‌ و قه‌باره‌كه‌شی ده‌گاته‌ ملیارێك دۆلار. 
هێزی هه‌ر سێ ناوه‌ندی كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ده‌گ توانای یه‌ده‌گ كردنی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌ له‌ رۆژێكدا. به‌دروستكردنی ئه‌و سێ ناوه‌نده‌ له‌و وڵاته‌ هێزی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ باكوور له‌ماوه‌ی ساڵانی داهاتوو له‌ 700 هه‌زار به‌رمیل بۆ ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وت زیاد ده‌كات. 
بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ ته‌واو بكرێن و پشكی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی دروستكراوی ئه‌و ناوه‌نده‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی خاو ده‌گاته‌ سه‌دا 30.