هه‌رچه‌نده له‌ڕێژه‌ی برسێتیدا پشكی شێر به‌ر وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا كه به‌كیشوه‌ره «ره‌شه‌كه» ناسراوه كه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئه‌و كیشوه‌ره به‌سامانه سروشتییه‌كان، وای له‌وڵاتانی خاوه‌ن ئابووریی به‌هێز كردووه كه هه‌نگاوبنێن بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌و كیشوهرهداو كۆمپانیاكانی وڵاته‌كانیان هان بده‌ن له‌وێ كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ئاینده‌دا گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه بكات.
به‌رازیل هه‌نگاوی نا
بڕیاره حكومه‌تی به‌رازیل له‌نزیكه‌ی 900 ملیۆن دۆلاری خۆی خۆش بێت، كه وه‌ك قه‌رز لای چه‌ند وڵاتێكی كیشوه‌ری ئه‌فریقایه. له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌فریقاو به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌فریقا كه له‌ئه‌سیوبیا به‌ڕێوه‌چوو، خاتوو دیلما رۆسیف سه‌رۆكی به‌رازیل رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌خشته‌ی قهرزهكانیدا ده‌چێته‌وه كه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌فریقایه‌و له‌و بڕه پاره‌یه خۆش ده‌بێت.
له‌حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كه‌ڵه‌كه‌بوون
12 وڵاتی ئه‌فریقا ئه‌و بڕیاره‌ی به‌رازیل ده‌یانگرێته‌وه له‌وانه: (كۆنگۆ برازفیل، ته‌نزانیاو زامبیا) كه لهنهوتو گازی سروشتی‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندن. تۆماس ترومان وته‌بێژی سه‌رۆكی به‌رازیل به‌ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، بۆ دڵنیابوون له‌په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌فریقیا، به‌رازیل له‌زۆربه‌ی ئه‌و قه‌رزانه خۆشبووه كه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره ره‌شه هه‌یه‌تی، ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌رازیل هه‌نگاوێكی ستراتیژییه، وتیشی:»زۆربه‌ی ئه‌و قه‌رزانه له‌ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌فریقیا كه‌ڵه‌كه بووه‌و له‌مه‌وبه‌ریش دانوستانی تایبه‌تی له‌سه‌ر كراوه».
هاوكاری باشوور له‌گه‌ڵ باشوور
وڵاتی كۆنگۆ برازفیل بڕی 352 ملیۆن دۆلار‌و پاشان ته‌نزانیا به‌بڕی 237 ملیۆن دۆلار‌و دواتر زامبیا به‌بڕی 113 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری به‌رازیلن، هه‌روه‌ها وڵاتانی وه‌ك (كه‌ناره‌كانی عاج، گابۆن، غینیا بیسا، مۆریتانیا، كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی، كۆماری ساوتومی، برینسیب، سهنیگالو سودان) له‌و بڕیاره‌ی به‌رازیل سوودمه‌ند ده‌بن.
هه‌نگاوی به‌رازیل بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقادا كه به‌سامانه سروشتییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هاریكارییهدا دێت كه به‌هاوكاری باشوور له‌گه‌ڵ باشوور ناسراوه، به‌مه‌ش بازرگانی نێوان بهرازیلو ئه‌فریقا له‌پێنج ملیار دۆلاره‌وه له‌ساڵی 2000دا، بۆ 5,26 ملیار دۆلار له‌ساڵی 2012دا زیادیكردووه، هه‌روه‌ها كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌كانی به‌رازیل رۆڵی باش ده‌گێڕن له‌كێڵگه نهوتییهكانو كانی كانزاكانو پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به‌ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌دا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌رازیل به‌هه‌وڵدان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان حه‌وته‌م هێزی ئابووری جیهانو كیشوه‌ری ئه‌فریقادا وه‌سف ده‌كرێت.
32 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و به‌و پێیه‌ی ژاپۆن به‌ده‌ست كه‌میی سامانی سروشتییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌تایبه‌تی دوای كاره‌ساته‌كه‌ی فۆكۆشیمای ئه‌تۆمی له‌ساڵی 2011دا، كه‌بووه هۆی داخستنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، حكومه‌تی تۆكیۆ ده‌یه‌وێت سوود له‌سامانه سروشتییه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كیشوه‌ری ره‌ش وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری هاورده‌كردنی نهوتو گازدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی ژاپۆن بهڵێنیدا كه به‌بڕی 32 ملیار دۆلار، پشتیوانی گه‌شه‌ی ئابووریی كیشوه‌ره ره‌شه‌كه بكات.
شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن رایگه‌یاند، پشتیوانییه داراییه‌كه هه‌ردوو كه‌رتی تایبهتو گشتی ده‌گرێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌گه‌شه‌كردنی ئابووری ئه‌فریقاو هاندانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی، بۆ كاری وه‌به‌رهێنان له‌وڵاتانی ئه‌و كیشوه‌ره‌دا له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا.
هاندانی گه‌شه‌ی ئابووری‌و هه‌وڵه مرۆییه‌كان
له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی یۆكۆهامادا ئابی وتی:»پلانی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی له‌وڵاتانی ئه‌فریقا، بریتییه له‌هاوكاری ره‌سمیی به‌بڕی 14 ملیار دۆلار‌و 6,5 ملیار دۆلاریش بۆ پشتیوانیكردنی ژێرخانی ئابووری».
له‌كۆنگره‌یه‌كی دیكه‌شدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا، به‌بڕی ملیارێك دۆلار پشتیوانی له‌وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ هاندانی گه‌شه‌ی ئابووری‌و هه‌وڵه مرۆییه‌كانه.
ئابووری ئه‌فریقا گه‌شه ده‌كات
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بانكی نێوده‌وڵه‌تیی پێشبینی ده‌كات، كهگهشهی ئابووری وڵاتانی باشووری بیابانی گه‌وره له‌ئه‌فریقا، ستانداردی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان تێپه‌ڕێنێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئه‌و ماده خامانه‌ی وڵاتی ئه‌فریقا هه‌نارده‌ی دهكهنو زۆربوونی كاری وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ باشبوونی ره‌وشی ئابووری جیهان، هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌كردنی ئابووری ئه‌و وڵاتانه به‌ڕێژه‌ی (5%)، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بانكی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌ڵێت:»پێویسته حكومه‌ته‌كانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا هه‌وڵی زیاتری خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ، بۆ دڵنیابوون له‌كاریگه‌ریی ئه‌و گه‌شه‌كردنه ئابوورییه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری».
به‌پێی ئاماره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، گه‌شه‌كردنی ئه‌مساڵی ئابووری جیهان به‌ڕێژه‌ی 2.4% خه‌مڵێنراوه. هاوكات بانكی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆی ده‌ره‌كی له‌وڵاتانی ئه‌فریقا، له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا ده‌گاته ئاستی پێوانهییو ره‌نگه بگاته 54 ملیار دۆلار.