به‌هۆی بوژاندنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و زیادبوونی ئاستی به‌كاربردن، له‌نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌كات.
رێكخراوی وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت (ئۆپیك) كه خاوه‌نی له‌سه‌دا 40ی به‌رهه‌م‌و له‌سه‌دا 70 ی یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهانه، له ڕاپۆرتی مانگانه‌یدا پێشبینی كرد له‌نیوه‌ی دووه‌می 2013 دا به به‌راورد به نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، خواستی وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت رۆژانه به‌بڕی 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت گه‌شه بكات،له‌كاتێكدا ئه‌و گه‌شه‌یه له 6 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا رۆژانه گه‌یشتبووه، 700 هه‌زار به‌رمیل.
ڕاپۆرته‌كه‌ی ئۆپیك ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: له‌مانگی ئایاری رابردوودا به‌رهه‌می نه‌وتی رێكخراوه‌كه‌یان رۆژانه به‌بڕی 106 هه‌زار به‌رمیل زیادیكرد‌و رۆژانه گه‌یشتبووه 30.57 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
ئۆپیك پێشبینی ده‌كات خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت له‌مساڵدا رۆژانه به‌بڕی 780 هه‌زار به‌رمیل گه‌شه بكات،ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌مانگی ئایاری رابردوو، ئۆپیك پێشبینی ده‌كرد گه‌شه‌ی رۆژانه بگاته 790 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.