به‌پێی راپۆرتێكی كۆمپانیای (بریتش پترۆلیۆم)ی به‌ریتانی، ئێران خاوه‌ن گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی گازی سروشتییه له‌جیهاندا.
كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم له راپۆرتێكیدا كه له‌ژێر ناونیشانی پێداچوونه‌وه‌ی (بی پی) بۆ ئاماره‌كانی وزه‌ی جیهان بۆ ساڵی 2013 بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه، مه‌زنده‌كانی بۆ یه‌ده‌كی گازی سروشتی جیهان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌تایبه‌تی یه‌ده‌گی روسیا كه‌مكرده‌وه‌و ئێرانی خسته سه‌رو لیستی یه‌ده‌گی وڵاتانی جیهان له‌گازی سروشتی.
كۆمپانیای (بی پی) ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: له‌كۆتایی ساڵی 2012 دا یه‌ده‌گی سه‌لمێنراوی جیهان له‌گازی سروشتی گه‌یشته 187.3 ترلیۆن مه‌تر سێجا، ئه‌مه‌ش به‌شی نزیكه‌ی 56 ساڵ ده‌كات به‌و تێكرایه‌ی ئێستای جیهان له‌به‌رهه‌مهێنانی غاز.
كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم له راپۆرتێكیدا له‌باره‌ی یه‌ده‌گی جیهان له‌گازی سروشتی كه‌له ساڵی 2011 بڵاویكرده‌وه، ئه‌و یه‌ده‌گه‌ی به 208.4 ترلیۆن مه‌تر سێجا مه‌زنده كرد.
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه روسیا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی گازی سروشتی بوو له جیهاندا، به‌ڵام كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم مه‌زنده‌كانی بۆ یه‌ده‌گی روسیا له گازی سروشتی له 44.6 ترلیۆن مه‌تر سێجاوه بۆ 32.9 مه‌تر سێجا دابه‌زاند، به‌مه‌ش ئێران به‌پێی مه‌زنده‌كانی (بی پی) بۆ گازی سروشتی ئه‌و وڵاته كه ده‌گاته 33.6 ترلیۆن مه‌تر سێجا، بۆ یه‌كه‌م جار له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا بووه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی گازی سروشتی له جیهاندا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی هه‌مان راپۆرتی (بی پی) به‌رهه‌می نه‌وت له ئه‌مریكا له‌ساڵی 2012 به‌رزترین رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، له‌و ده‌مه‌ی كۆمپانیاكه‌یان له‌ساڵی 1965 ه‌وه وزه‌ی به‌رهه‌م هاتوو له‌دۆسیه‌كانی خۆی تۆمار ده‌كات،هه‌روه‌ك ئه‌مریكا له ساڵی رابردوودا به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌ی له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غاز له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار كرد.
راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، به‌رهه‌می نه‌وت له ئه‌مریكا رۆژانه به یه‌ك ملیۆن به‌رمیل زیادیكردوه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی پاشه‌كشه‌كردنی هاورده‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا رۆژانه به‌بڕی 930 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
كۆمپانیای )بی پی( باس له‌وه‌ش ده‌كات، له‌ساڵی رابردوودا به‌رهه‌می نه‌وت و غاز له ئه‌مریكا به‌رزترین ئاستی گه‌شه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی به‌رهه‌می هیدروكربونات، به‌تایبه‌تی نه‌وتی به‌ردین، ئه‌مه‌ش هه‌مه‌جۆری سه‌رچاوه‌كانی وزه له‌بازاڕه‌كانی جیهان ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌كی گازی سروشتی له‌و وڵاته، به‌كاربردنی خه‌ڵوز له‌ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین پاشه‌كشه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌خۆ به‌دیی كردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆ یه‌كه‌م جار چین زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵوزه‌ی به‌كارهێناوه كه له‌جیهاندا به‌رهه‌م هاتووه.
راپۆرته‌كه‌ی )بی پی( ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا نه‌وت سوته‌مه‌نی یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له‌سه‌دا 33.1 ی وزه‌ی به‌كار هاتوو پێكده‌هێنێت، به‌ڵام 13 ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك پشكی له‌بازاردا له‌پاشه‌كشه‌دایه.
(بی پی) ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات: گه‌شه‌ی به‌كاربردنی وزه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌هۆی سستبونی ئابووری جیهان و قه‌یرانی قه‌رزه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كابردنی وزه له لایه‌ن تاك و گۆمپانیاكان، له ساڵی 2011 به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 2.4 پاشه‌كشه‌یكردوه‌و له 2012 یش ئه‌وپاشه‌كشه‌ییه گه‌یشتۆته له‌سه‌دا 1.8.
بریتش پترۆلیۆم باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یه‌ده‌گی سه‌لمێنراوی نه‌وت جیهان له‌كۆتایی ساڵی 2012 گه‌یشتۆته 1669 ملیار به‌رمیل، له كاتێكدا له‌كۆتایی 2011 ئه‌و یه‌ده‌گه گه‌یشته 1654 ملیار، به‌مه‌ش به‌و یه‌ده‌گه ده‌توانرێت تا 53 ساڵی تر درێژه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بدرێت به‌و تێكرایه‌ی له‌ئێستادا له‌ئارادایه.
(بی پی) مه‌زنده‌كانی بۆ یه‌ده‌گی نه‌وتی ئێران و عیراق به‌بڕی چه‌ند ملیاریك به‌رزكرده‌وه‌و ئه‌و دوو وڵاته‌شی له‌ڕووی یه‌ده‌گه‌وه له‌پله‌ی سێهه‌م و چوارهه‌م هێشته‌وه، هه‌روه‌ك فه‌نزوێلا و سعودیه له‌رووی یه‌ده‌گه‌وه به پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م دێن.