بەهۆی دانانی گەراوە، حكومەتی هەرێم ساڵانە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو راوكردنی ماسی قەدەغە دەكات، ئەمساڵیش بەهۆی توێژینەوەیەكی زانستیەوە، بۆ ماوەیەكی زیاتر درێژكرایەوە.
موقەدەم هێمن كەمەرخان بەرێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە(نها24)ی راگەیاندوە: هۆكاری درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی راوی ماسی ئەوەیە كە بەرێوەبەرایەتی سامانی ماسی و هۆبەی ماسی توێژینەوەیەكی زانستیان ئەنجامدابوو، دواتر داوایانلێكردین ماوەی راوكردنەكە درێژبكەینەوە، لەئێستاشدا بریار دراوە راوچییەكان دەتوانن راوی ماسی بكەن.