وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌نیازه كێڵگه‌ی نه‌وتی ناسریه پێشبخاتو گه‌وره‌ترین پاڵاوتگه له‌عێراقدا له‌و كێڵگه‌یه‌دا دابمه‌زرێنێت.
تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق، له‌زاری (له‌یس عه‌بد حسێن شاهر) به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بڵاویكرده‌وه، له‌ئێستادا (26) كۆمپانیا كێبڕكێ ده‌كه‌ن، بۆ پێشخستنی كێڵگه‌ی ناسریه، وتیشی:”بڕیاره گه‌وره‌ترین پاڵاوتگه له‌و كێڵگه نه‌وتییه دابمه‌زرێندرێت، به‌وزه‌ی (300) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاره ئه‌و پاڵاوتگه‌یه به‌پێی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا دروستبكرێت‌و به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ژماره (پێنج)ی ئه‌وروپا سوته‌مه‌نی به‌رهه‌مبهێنێت.