زیانەكانی نەوتی خاوی ئەمباركراو چین؟

مامۆستایه‌كی‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند، كاركردن‌و مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌ی‌ ئێستا له‌گه‌ڵ نه‌وت مه‌ترسی‌ ده‌بێت‌و پێویستە كاربۆ ئه‌وه‌ بكرێت ئه‌و زیانانه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌. 
دكتۆر (سلێمان جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د) پرۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ری‌ بواری‌ كیمیای‌ فیزیایی‌ بە NNA راگەیاندوە‌، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ زیانه‌كانی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ ده‌رهێندرا‌وی‌ ئه‌مباركراو ئه‌وه‌یه‌ سنورێك دابندرێت بۆ ئه‌و شێوازی‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌ی‌ ئێستا.
دكتۆر سلێمان وتی‌:”پێویسته‌ بۆ زانینی‌ زیانه‌كانیش، كه‌ ئێستا پێده‌چێت له‌سه‌ره‌تادابێت‌و كه‌مبێت ڕوپێوێك ئه‌نجامبدرێت بۆ ژینگه‌‌و دانیشتوانی‌ سنوری‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ نه‌وتی‌ تێدا ئه‌مباركراوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پاڵاوتن، دواتر ئاماده‌باشی‌ بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن”.
د.سلێمان باسی‌ له‌وه‌شكرد، به‌ڕاگرتنی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ئێستا له‌گه‌ڵ نه‌وت خاڵێكی‌ هاوكاری‌ سروشته‌، تا سروشت بتوانێت خۆی‌ ڕێكبخاته‌وه‌‌و زیانه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، ئه‌و جۆره‌ غازانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نه‌وتی‌ خاودان كۆمه‌ڵه‌ غازێكی‌ كوشنده‌ن‌و سه‌رجه‌میان پێكهاته‌كانیان هاوشێوه‌ی‌ كبریتی‌ هایدرۆجینیه‌ كه‌زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ، هه‌ركه‌سێك كاریگه‌ریی‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌و غازه‌ی‌ له‌سه‌ربێت دووچاری‌ نه‌خۆشی‌ ئیفلیج بوونی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌ ده‌بێت.
پرۆفیسۆره‌ یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی‌ كۆلێژی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین پێناسه‌ی‌ گرنگی‌ نه‌وتیش كرد له‌سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه‌‌و ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ ڕوو كه‌ سه‌روه‌تێكی‌ نیشتمانییه‌، ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاوبگیرێت كه‌زیانیشی‌ هه‌یه‌.