كۆمپانیای (كرافت) كارگەی بەرهەمەكانی شیرەمەنی‌ له‌عێراق ده‌كاته‌وه‌

كۆمپانیای‌ (كرافت) بۆ به‌رهه‌می‌ شیره‌مه‌نی‌ ڕایگه‌یاند، كارگه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌دروستكردنی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ له‌عێراق ده‌كاته‌وه‌ بۆ به‌رفراوانكردنی‌ كاره‌كانی‌ له‌ناوچه‌كه‌دا‌و هۆكاری‌ كردنه‌وه‌ی‌ كارگه‌كه‌شی‌ له‌عێراق بۆ ئه‌وه‌ گێڕایه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌م به‌كاربه‌ره‌ له‌خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا. 
(یاسر عه‌باس) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فرۆشتنی‌ كۆمپانیاكه‌ له‌عێراق به‌مه‌دا پرێسی‌ ڕاگه‌یاند، له‌دوای‌ ساڵی‌ (2003)ه‌وه‌ عێراق به‌یه‌كه‌م به‌كاربه‌ری‌ ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ئه‌ژمارده‌كرێت، بۆ به‌رهه‌مه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ كرافت، كه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌سێ‌ هه‌زار تۆن به‌كارده‌به‌ن. 
یاسر عه‌باس ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، شێوه‌ی‌ قتوی‌ په‌نیری‌ كرافت ئاڵوگۆڕی‌ به‌سه‌ردا دێت‌و شێوازی‌ كردنه‌وه‌ی‌ قتوه‌كانیش ئاسانده‌كرێت‌و ده‌گۆڕدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نرخی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌. 
كۆمپانیای‌ كرافت بۆ به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كان‌و په‌نیر، داهاتی‌ ساڵانه‌ی‌ فرۆشی‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ له‌ (36) ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێت.