حكومه‌تی به‌غدا‌و ئیداره‌ی واشنتۆن ڕێككه‌وتن، له‌سه‌ر ده‌ركردنی بڕیارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق كه هێشتا له‌بانكه‌كانی جیهاندان.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه به‌یاننامه‌یه‌كی بانكی ناوه‌ندی عێراقی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، دوای هه‌وڵه جدییه‌كانی عێراق، هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق‌و ئه‌مریكا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی پارێزبه‌ندی پاره‌كانی عێراق له‌بانكه‌كانی جیهان، بڕیاریشه به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه (باراك ئۆباما)ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاریك ده‌ربكات‌و واده‌ی پارێزبه‌ندی پاره‌كانی عێراق له‌ده‌ره‌وه درێژبكاته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، واده‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر پاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق كۆتایی ئه‌م مانگه به‌سه‌رده‌چێت، له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، ((بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر پاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ستكه‌وتێكه بۆ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق)).