لە 4 ساڵدا قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی عیراق و ئیمارات نزیكەی 15ملیار دۆلار بووە

بەپێی ئامارێكی دەستەی فیدراڵی گومرگەكانی ئیمارات تێكرای قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان عیراق و ئیمارات لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا نزیكەی 15ملیار دۆلار بووە.
 لەئێستاشدا بەهۆی گەشەسەندنی پەیوەنیدە بازرگانی و ئابوریەكانیانەوە عیراق بە سەرەكیترین وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت بۆ ئاڵوگۆرە بازرگانیە نانەوتیەكان لەگەڵ ئیماراتدا. 
لەوبارەیەوە خالید عەلی بوستانی بەرێوەبەری گشتی دەستەی فیدراڵی گومرگەكانی ئیمارات رایگەیاند: ئەو سیستمە داراییە  سەركەوتوەی ئیمارات پەیڕەوی دەكات بۆتە سەرمەشقێك بۆ چاولێكردنی لەلایەن وڵاتانی دیكەوەو بەهۆی پەیوەندیە باش و بەهێزەكانیشیانەوە لەگەڵ عیراقدا ئێستا ئەو وڵاتە بۆتە پێنجەم هاوبەشی بازرگانیان لە سەر ئاستی جیهان بۆ دابینكردنی پێداویستیە نا نەوتیەكانیان.