سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا له سه‌ر به‌رنامه‌ی هاوکاریکردنی تونس به بری 1.7 ملیار دۆلار بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا که رۆژی هه‌ینی بڵاوی کرده‌وه سندوقه‌که ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا به پێدانی بری 1.7 ملیار دۆلار وه‌ک قه‌رز له ماوه‌ی دووساڵدا له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی هاوکاری کردنی ژێرخانی ئابوری تونس.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که به په‌له بری 150 ملیۆن دۆلار وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌درێت به‌و وڵاته‌و بڕه‌که‌ی تریش به پێی به‌رنامه‌یه‌ک پێی ده‌درێت.
وڵاتی تونس به‌هۆی شۆرشهکهیهوه که به‌سه‌ر زه‌ین ئه‌لعابدین-دا ئه‌نجامی دا ژێر خانی ئابوری لاوازتر بوو چاوه‌رێ ده‌کرێت له‌م رێگه‌یه‌وه ژێرخانی ئابوری ئه‌و وڵاته باشتر بکرێت.