رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی بڵاویكرده‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رێگری ده‌كات له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ توركیا.
رۆژنامه‌ی “سه‌باح” روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌مریكا توركیای ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه رێگه به هه‌ولێر نادات به بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی فیدراڵی به‌غدا نه‌وت هه‌نارده‌ی توركیا بكات و بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاته راكێشێت.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له‌مامه‌ڵه‌كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.