باكوری سودان،نەوتی باشور رادەگرێت

رۆژنامەی “شەرقولئەوسەت” بڵاویكردەوە، عومەر حەسەن بەشیر سەرۆكی باكوری سودان فەرمانی داوە بە (عەوز جاز) وەزیری نەوتی خەرتوم كردووە، نەوتی باشور رابگرێت.
سەرۆكی باكوری سودان دەوڵەتی باشور تۆمەتبار دەكات بەوەی كە هاوكاریی گروپە توندڕەوەكان لەناوچەكانی دارفور و كوردڤان دەكات بەمەبەستی روخاندنی حكومەتی خەرتوم.