كاریگەری خۆپیشاندانەكانی توركیا لەسەر بواری ئابوریو هەروەها بواری گەشتیاریی توركیا لەئێستادا بەشێوەیەكی بەرچاو بایەخی پێدەدرێت.
تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی لەراپۆرتێكدا باسی لەمەترسییەكانی خۆپیشاندانەكانی توركیا بۆ سەر كەرتی ئابوری لەتوركیا كردووە و وەبیری هێناوەتەوە، ئەردۆغان لەماوەی زیاتر لە (10)ی ساڵی دەسەڵاتیدا توانیویەتی توركیا لەرووی ئابورییەوە بەرەوپێشەوە ببات.
بەگوێرەی راپۆرتەكەی (سی ئێن ئێن)، ساڵی داهاتی هەناردەی توركیا گەیشتووەتە (152) ملیار دۆلار، ئەوەش (10) هێندەی داهاتی توركیای پێش دەسەڵاتی ئەردۆغانە.
لەو راپۆرتەدا خراوەتەڕوو، تا پێش خۆپیشاندانەكان، توركیا جێگای وەبەرهێنەر و وەبەرهێنەران بوو، بەڵام لەئێستادا كەرتی ئابوری و گەشتیاریی لەبەردەم مەترسیدان.