پێگه‌یشتنی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی لهكڕیاران و بازرگانانی عه‌ره‌ب له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه، هێناوه‌ته سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن.
ئه‌كره‌م موههمهند، بازرگانی عه‌ره‌ب له‌شاری دیوانییه‌وه هاتووه‌ته یه‌كێك لهعهلوهكانی سنووری پێنجوێن، راگه‌یاند، به‌راستی سالاَنه وه‌ك كاسبكاران و بازرگانانی عه‌ره‌ب، له‌شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووره‌وه ده‌یان كیلۆمه‌تر ده‌بڕین، ته‌نیا له‌پێناوی كڕینی شوتییه به‌تامه‌كه‌ی پێنجوێن.
ئه‌و وتی، جگه له شووتی كاڵه‌ك و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی هاوینه ده‌كڕین و له‌رێگای به‌ڕادی ساردكه‌ره‌وه ده‌یبه‌ینه‌وه ناوچه‌كانی خۆمان.
روونیشی كرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵدا، كه هاتین له‌به‌شێك له‌بازگه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی رێگری زۆرمان لێده‌كرا، دواتر خاوه‌ن عه‌لوه‌كانی پێنجوێن، به‌راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداریاندا، توانیان كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه بكه‌ن.
هاوكات عه‌لادین هه‌مزه، خاوه‌ن عه‌لوه له پێنجوێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌به‌كان نه‌بن، به‌رهه‌مه‌كانمان بۆ ساغ ناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه گه‌رم و گوڕی داوه‌ته كاری كشتوكاڵی و حووتیاران.
روونیشی كرده‌وه كه جیاواز له زۆربه‌ی عه‌لوه‌كانی تری كوردستان، خۆمان شوێنی نیشته‌جێبوون و مانه‌وه و پشوودانمان بۆ كڕیاران و بازرگانانی عه‌ره‌بی عێراق دابینكردووه و هۆكارێكی سه‌ره‌كی راكێشانی ئه‌وانه.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژههلاَتی پارێزگای سلێمانی و سالاَنه له‌وه‌رزی هاویندا، به‌هۆی به‌پێتی خاكه‌كه‌ی، به‌رهه‌مێكی زۆری شوتی ده‌خاته بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه.