گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی عێراق دەبێت ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان پێ بێت

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ ١٣ی ئاب راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوا دەکات گەشتیاران بەر لە گەشتەکانیان پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “لە پێناو دابینکردنی گەشتێکی سەلامەت بۆ هاونیشتمانیانمان، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراق جەخت دەکاتەوە لە هەموو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی کە لە عێراقدا کاردەکەن ئاگاداری گەشتیارەکانیان (هاتووان و رۆشتووان) بکەن کە پشکنینی کۆرۆنا PCR ئەنجام بدەن 48 کاتژمێر بەر لە وادەکەی گەشتەکەیان”.

ئاماژەی بەوەیش کردووە بڕیارەکە راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانییە و ئەوان پێوەی پابەند دەبن.