كۆبونهوهی ئهنجومهنی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی به ئامادهبونی سەرۆکی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و بەڕێوەبەری ژوور، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/٨/١٣ کۆبونەوەی مانگانەی ژمارە هەشتی ساڵی ٢٠٢٠ی ئەنجامدا.
لەکۆبونەوەکەدا باس لە تەواوی پشتیوانیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرا بۆ کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆی و بەگەڕخستنەوەی کارگە ناوخۆیەکان و زیادکردنی دەرفەتی کارکردن.
بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ باسکردنی کاری بازرگانی و چۆنیهتی چارهسهركردنی ئەو کێشەو گرفتانهی ڕووبهڕوی بازرگانان و خاوهنكاران دهبێتهوه.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆی هاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک.