وەزارەتی دارایی: بەڕێوبەرایەتی چاودێری گومرگی لە کوردستان کردەوە


بەپێی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی بە ژمارە 2946 کە واژووی وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات جەناب نوری لەسەرە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گومرکی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرک دەبێت و کاری چاودێریکردن و بەدواداچوون دەبێت بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و سەرپێچییە گومرکییەکان، هەروەها چاودێری ئەو کاڵایانەش دەکات کە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن.