سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھینان له ھه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، مۆڵه‌تی دروستكردنی 15 كارگه‌ی جۆراوجۆر له ھه‌رێمی كوردستان دراوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به دروستكردنیان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ئاب، د. محه‌مه‌د شكور سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھینان له ھه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، به به‌رده‌وامی له ھه‌رێمی كوردستان پڕۆژه ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بێت، پڕۆژه‌كانیان لێ وه‌رده‌گرینه‌وه و مۆڵهتهكانیشیان ھهڵدهوشێنینهوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا مۆڵه‌تی دروستكردنی 15 كارگه‌مان داوه كه له ھه‌رێمی كوردستان دروست بكرێن، ئه‌وانه كارگه‌ی زۆر گه‌وره‌ن و سوودی زۆری ده‌بێت بۆ ئایندهی ھه‌رێمی كوردستان، ھه‌ركاتێك رێكاره‌كانیان ته‌واو كرد، ده‌ست به دروستكردنی كارگه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وكات دیار ده‌بێت به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بن و چه‌ند ھه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد “ئه‌و كارگانه‌ی له ھه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێن، كارگه‌ی گه‌وره‌ن و وه‌به‌رھێنه‌ران دروستیان ده‌كه‌ن كه له بواری خۆراك و ده‌رمان و دروستكردنی كێبڵ و كارگه‌ی قوتووبه‌ندی و كارگه‌ی جۆراوجۆرن”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رھینان دووپاتی ده‌كاته‌وه، ده‌مانه‌وێ گرنگی به كه‌رتی پیشه‌سازی له ھه‌رێمی كوردستان بده‌ین، چونكه كه‌رتی پیشه‌سازی گرنگی زۆری بۆ بووژانه‌وه و گه‌شه‌ی كوردستان ھه‌یه.