سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، پیشه‌وه‌رانی گه‌ڕه‌كه‌كانی (كارێزهوشكو مه‌جید به‌گ) دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی زه‌وی بۆ شوێنی كاره‌كانیان، دهگوێزرێنه بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی.
(یوسف یاسین) سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، پیشه‌وه‌رانی ناوشاری سلێمانی به‌شێكیان بوونه‌ته مایه‌ی كێشه بۆ ته‌واونه‌بوونی كاری پێدانی زه‌وییه‌كانیان، به‌و هۆیه‌ی كه پیشه‌وه‌رێك دوای وه‌رگرتنی شوێنی نوێی كاره‌كه‌ی دوای چه‌ند ڕۆژێك كوڕێك، یان كه‌سێكی ده‌چێته‌وه شوێنی كاره‌كه‌ی.
یوسف یاسین وتی:”كێشه‌ی پێدانی زه‌وی به‌و پیشه‌وه‌رانه‌ی ناو شاری سلێمانی به‌تایبه‌ت هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی
كارێزهوشكو مه‌جید به‌گ، دوای ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان كوژێرانهوهیهو تاپۆكران، ئه‌وا زه‌وی شوێنكاریان پێده‌درێت”.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌شێك لهپێشهوارانی ناوشاری سلێمانی، كه ژماره‌یان (470) پیشهوهربوو، له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی زه‌ویان پێدرا.