سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ بەرپرسی بەشی ئابوری کونسوڵیەتی ئەمریکا لە ھەولێر کۆبویەوە و باس لە ڕەوشی ئابوری و بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا.
لیسا پۆدۆلمی، بەرپرسی بەشی ئابوری لە کونسوڵیەتی ئەمریکا لە هەولێر ئەمڕۆ سێ شەممە لەڕێگەی ڤیدیۆ کونفرانسەوە لەگەڵ سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبویەوە دواین گۆڕانکارییەکانی ڕەوشی بازرگانی و ئابوری لە ھەرێمی کوردستان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریگا تاوتوێ کرا.
لە کۆبونەوەکەدا سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باسی لە ڕەوشی ئابوری و بازرگانی ھەرێمی کوردستان کرد بە تایبەتی شاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، بازرگانان و خاوەنکارانی سلێمانی توانیان لە ماوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەردەوام بن لە کارکردن و ھاوردەکردنی کاڵا و شتومەک و سەرجەم پێداویستیەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە بازاڕەکاندا پڕ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی بهرهنگاربونهوهو ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھاوکاری کردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو ھاوڵاتیانەی بەھۆی کەرەنتینەوە نەیان توانی کارو کاسبی بکەن”.
ڕاشیگەیاند، “ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەردەوام ھەوڵی داوە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی جیھان بەھێز بکات، ئەمریکاش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرۆتۆکۆڵی بازرگانی و کاری ھاوبەشی لەگەڵ ژووری بازرگانی واشنتۆن واژوو کردوە، توانراوە چەندین کاری ھاوبەش پێکەوە ئەنجام بدەن، کۆنفرانس لەگەڵ بازرگانانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان ساز بکرێت”.
سیروان محەمەد، داواشی کرد کونسوڵیەتی ئەمریکا گرنگی زیاتر بە کاری بازرگانی بدات و ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان و خاوەنکارانی کوردستان بکات، تاکو بتوانن لە رێگای کونسوڵیەتەوە کارئاسانیان بۆ بکرێت سەردانی ئەمریکا بکەن و گرێبەستی کاری ھاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژوو بکەن، لە ئێستاداشدا ژمارەیەک بازرگانی ھەرێمی کوردستان گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ھەیە و کاڵا و شتومەک لەو وڵاتەوە ھاوردەی کوردستان دەکەن خوازیارین ئەو پەیوەندییە بازرگانییانە زیاتر گەشە بکات.
سەرۆکی ژووری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا ، لە ڕووی کشتوکاڵییەوە شاری سلێمانی خاوەنی زەوی بە پیت و کەشوھەوای گونجاوە، بۆ بەرھەم ھێنانی سەرجەم بەروبومە کشتوکاڵییەکان ساڵانە جوتیارانی کوردستان بڕێکی زۆر گەنم بەرھەم دەھێنن، بەڵام بەداخەوە حکومەتی عێراق بڕی پێوست گەنم لە جوتیارەنی کوردستان وەرناگرێت.
لیسا پۆدۆلمی، بەرپرسی بەشی ئابوری لە کونسوڵیەتی ئەمریکا لە هەولێر دهمانهوێت لهگهڵ ژووره بارگانییهكانی ههرێمی كوردستاندا كار بكهین به مهبهستی بههێزكردنی پهیوهندییه بازرگانی و ئابورییهكانی نێوانمان و كار دهكهین بۆ هاندانی كۆمپانیا ئهمرییهكان تاكو سهردانی كوردستان بكهن و پرۆژهی وهبهرهێنان ئهنجام بدهن، ههوڵیش دهدهین كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانانی ههرێمی كوردستان بكهین تاكو بتوانن سهردانی ئهمریكا بكهن.