کونسوڵی فەخری ئۆکرانیا سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و كرد رایگه‌یاند ”نوسینگەی كونسوڵگه‌ری فەخری لە شاری سلێمانی دەكه‌نه‌وه”.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و جێگری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێتی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێشوازیان كرد له دکتۆر فەرهاد عه‌لی شاکر، کونسوڵی فەخری ئۆکرانیا له‌هه‌رێمی كوردستان و كۆبونه‌وه.
دکتۆر فەرهاد عه‌لی شاکر، کونسوڵی فەخری ئۆکرانیا له‌هه‌رێمی كوردستان له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕاگەیاند “نوسینگەیەکی تایبەت بە کاروباری بازرگانی و پیشەسازی لە شاری سلێمانی دەکەینەوە، کە ئەم نوسینگەیە پەیوەندییەکی بەھێزی دەبێت لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ ڕایکردنی کارە بازرگانییەکان”.
راشیگه‌یاند، ”زۆر سپاسی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌كه‌ین، ئه‌مرۆ سه‌ردانی ئێره‌مان كرد و بیروڕامان گۆڕیه‌وه، به‌مه‌بستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌كان له نێوانماندا، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ سلێمانی دواكه‌وت، به نیاز بووین زوتر سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ین ”.
کونسوڵی فەخری ئۆکرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ”هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و به‌رنامه و ئه‌و پلانانه‌ی له بواره‌كانی كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌مانه ئاڵوگۆڕی بكه‌ین و بیخه‌ینه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ئێمه لای خۆمانه‌وه به زوترین كات دیره‌سه‌ی پێشنیازه‌كانی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ده‌كه‌ین و هه‌ڵده‌ده‌ین بیخه‌ینه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ده‌مانه‌وێت پردێكی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له نێوان سلێمانی و ئۆكرانیدا دروست بكه‌ین به كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی كونسوڵگه‌ریمان له شاری سلێمانی”.
لای خۆشیه‌وه سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له كۆبونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ كونسوڵی فه‌خری ئۆكرانیا و شاندی یاوه‌ریدا، تاوتوێ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵیمان كرد و ڕاوبۆچونمان گۆڕیه‌وه له‌م بوارانه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌ین كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وڵاتی ئۆكرانیا بۆ شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان بهێنین تاكو لێره وه‌به‌رهێنان بكه‌ن”.
ڕاشیگه‌یاند ”كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌خری كونسوڵگه‌ری ئۆكرانیا له شاری سلێمانی ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبونی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌ردولادا ئاسانتر ده‌كات، بازرگانان و خاوه‌نكارانی ده‌توانن به‌شداری پێشه‌نگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردولا بكه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ین ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له بواره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه”.
سەردانکردنی کونسوڵی فەخری ئۆکرانیا بۆ شاری سلێمانی و کردنەوەی نوسینگەکەیان و دروستکردنی ئەو پەیوەندییە لە ڕێگای پەیوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە بووە لە وڵاتی ئۆکرانیا.