وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، سبه‌ینێ گریبه‌ستی پڕۆژه‌ی ستراتیژی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران واژۆ ده‌كرێت كه له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا 500 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌كڕدرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی سێشه‌ممه گرێبه‌ستی پڕۆژه‌ی ستراتیژی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو واژۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیه، له قۆناغی یه‌كه‌مدا 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیاران له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌كڕدرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ورده‌كاری پرۆژه ستراتیژیهكهشی ئاشكراكردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، به‌پێی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه، ساڵی داهاتو 500 هه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیاران ده‌كڕدرێته‌وه و به بازاڕ ده‌كرێت، له‌به‌رامبه‌ردا هاورده‌كردنی سه‌رجه‌م بهرههمهاتوهكان له گه‌نم وه‌ك (ئارد به هه‌مو جۆر و پله‌كانی، ساوار، بروش، گه‌نمه‌كوتا …هتد) قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه،”سه‌رمایه‌ی پڕۆژه‌كه سه‌دان ملیۆن دۆلاره و هه‌زاران هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت و پشكی سه‌ره‌كی هه‌لی كاره‌كان بۆ ده‌رچوانی به‌شه‌كانی كشتوكاڵیه”.